به‌رێز جه‌نابی بان کی مۆن سکرتێری گشتی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
سڵاو رێز
ره‌وشی مافی مرۆڤ له ئێران رۆژ به رۆژ به‌ره‌و خراپی ده‌چێت و له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی کۆماری ئیسلامی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ یه‌کێک له بابه‌ته هه‌ر گرنگه‌کان بووه که کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به بایه‌خه باسی له‌م بابه‌ته کردووه.
له ساڵی 2005ه‌وه تاکوو ئێستا ئێران له پاش چین له هه‌موو وڵاتێک زیاتر حوکمی له‌سێداره‌دانی تیادا به‌رێوه چووه. جگه له‌مه به ده‌یان که‌س له زیندانیه سیاسییه‌کان و چالاکوانانی مه‌ده‌نی به نهێنی ئێعدام کراون که ناوه‌کانیان ئاشکرا نه‌بووه. .
له ساڵی رابردوودا پتر له 350 که‌س ئێعدام کراون، به پێی راپۆرتی رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ له ئێران 55 که‌س له ئێعدامه‌کان له به‌رچاوی خه‌ڵک جێبه‌جێ کراون. ته‌نیا له مانگێکدا 29 که‌س ئێعدام کراون. 14 که‌س له ئێعدامیه‌کان زیندانی سیاسین و چوارکه‌س له‌وان ژن بوون. له ماوه‌ی ئه‌وساڵه‌دا به‌لانی که‌مه‌وه 250 که‌سی دیکه حوکمی ئێعدام‌یان به‌سه‌ردا بڕاوه که له‌وانه 6 ژن به به‌رده‌باران مه‌حکووم کراون. ته‌مه‌نی 26 که‌س له‌وانه که‌متر له 18 ساڵه 25 که‌سیان ژنن.
له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی رابردوو ژماره‌ی ئێعدامه‌کان له کوردستانی ئێران په‌ره‌ی سه‌ندووه و ژماره‌یه‌ک چالاکوانی سیاسی و مه‌ده‌نی وه‌ک فه‌رزاد که‌مانگه‌ر و فه‌رهاد وه‌کیلی و ئیحسان فه‌تاحیان و شیرین عه‌له‌م هوولی و ... له سێداره‌داران و به‌گویره‌ی زانیارییه‌کان پتر له 20 که‌سیتر هه‌ره‌شه‌ی له‌سێداره‌دانیان له‌سه‌ره که یه‌ک له‌وان شێرکۆ معارفی یه.
به‌همه‌ن معارفی ناسراو به ( شێرکۆ معارفی)، ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ ، خه‌ڵکی شاری بانه‌ی کوردستانی ئێرانه و به تاوانی هه‌وڵدان دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵات ودژایه‌تی له‌گه‌ل خودا، له‌لایه‌ن دادگای شۆڕشی شاری سه‌قز سزای له‌سێداره‌دانی بۆده‌رچووه و بڕیاره ئه‌م حوکمه له یه‌که‌م رۆژی مانگی مه‌ی که هاوکاته له‌گه‌ڵ رۆژی جیهانی کرێکار جێ به‌جێ بکرێ.
شیرکۆ معارفی ماوه‌ی سێ ساڵه له لایه‌ن هێزه‌کانی ڕژیمی ئێرانه‌وه ده‌ستگیر کراوه و له به‌ندیخانه‌ی شاری سه‌قز ده‌ستبه‌سه‌ره و له ژێر گوشار و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی زۆر دایه و و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چالاکوانه کورده هه‌موو ئه‌و تۆمه‌ت و تاوانانه‌ی که دراوه‌ته پاڵ کوره‌که‌یان به داتاشراو و پیلانێکی داڕێژراو بۆ له سێداره دانی شێرکۆ له‌قه‌ڵه‌م ده‌دن و رایانگه‌یاندووه که کوره‌که‌یان بێ تاوانه و به‌رپرسایه‌تی گیانی کوره‌که‌یان ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی ئیسلامی ئێران.
که‌مپه‌ینی " شێرکۆ معارفی نابێ له سێداره بدرێ" داوا له به‌رێزتان وه‌ک سکرتێری گشتی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کا، له پێناو پاراستنی گیانی ئه‌م به‌ند کراوه کورده له ئێران هه‌وڵه‌کانتان بخه‌نه گه‌ڕ و داوا له کۆماری ئیسلامی بکه‌ن سزای له‌سێداره‌دان له‌سه‌ر ئه‌م به‌ندکراوه کورده و هه‌موو به‌ندکراوانیتر هه‌ڵوه‌شێنێت.
له‌گه‌ڵ ریزماندا
که‌مپه‌ینی "شیرکۆ معارفی نابێ له سێداره بدرێ
29/3/2011
ئادرێسی که‌مپه‌ین له فه‌یس بووک:
https://www.facebook.com/home.php?sk=group_192889200748656
بلۆگی که‌مپه‌ین:
http://free-sherko.blogspot.com/
ئیمه‌یل:
Free.shirko@gmail.com

https://www.facebook.com/home.php?sk=group_1928892
بلۆگی که‌مپه‌ین:
http://free-sherko.blogspot.com/
ئیمه‌یل:
Free.shirko@gmail.com
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر