ڕاگه‌یاندراوی کۆمیته‌ی کار کردن بۆ وەر گرتنی خەڵاتی ئاشتی نۆبێل بۆ که‌بوودوەند – نۆروێژ
سه‌باره‌ت به‌حوکمی ئیعدامی شێرکۆ مه‌عارفی
خه‌ڵکی نیشتمانپه‌روه‌ری کوردستان!
مرۆڤ دۆستان و ئازادیخوازان!
داکۆکی کارانی مافی مرۆڤ!
بە داخەوە ئاگادار بوینه‌وە که له لایەن دەسەڵاتدارانی بەشی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێران، رۆژی
١-٥-٢٠١١ی زایینی کە هاوکاتە لە گەڵ رۆژی جیهانی کرێکار، بۆ جێ بە جێ کردنی حوکمی لە سێدارەدانی بەهمه‌ن(شێرکۆ) مەعارفی دیاریکراوە. کۆمیته‌ی کار کردن بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی نۆبێل لە نۆروێژ، وێڕای ئیدانه کردنی هەرجۆرە بەند کردنێکی سیاسی و هەرجۆرە ئێعدامێک لە دونیادا به گشتی و ئێران وکوردستان بە تایبەتی، وەک کۆمیتەیەک که‌خۆی له‌به‌ره‌ی داکۆکیکارانی مافه‌کانی مرۆڤدا ده‌بینێته‌وه، ئەو بڕیارەی دەستگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێران بە توندی ئیدانە ئه‌کات، لە هەمانکاتدا خوازیاری ڕاگرتنی ئەو بڕیارە وهەڵوەشاندنەوەی حوکمی لە سێدارە دانی داسەپاو بە سەر شێرکۆ مەعارفی داین.
بەم بۆنەوە داوا له سەرجەم ئازادیخوازان و چالاکانی مەدەنی، سیاسی، و بواری مافی مرۆڤ ئەکەین بۆ بەر گرتن لە جێ بەجێ کردنی حوکمی ئیعدامی شێرکۆ مەعارفی ده‌نگی ناره‌زایه‌تی خۆتان به‌رز بکه‌نه‌وه.
کۆمیته‌ی کار کردن بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی نۆبێل بۆ که‌بوودوەند- نۆروێژ
ئۆسلۆ ٢٦-٣-٢٠١١
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر